زیندانی تارانی گەورە لە ئاسانەی کارەساتێکی گەورەدایە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە لە ناوەوەی زیندانی تارانی گەورە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، بەفەرمانی سەرۆکی زیندان، فشافوویە لە گەمارۆی هێزە ئەمنیی، پاراستن و گاڕدی زینداندایە و ئەم زیندانە لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی گەورە دەستەویەخەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی پێدا؛ گاڕدی زیندان بۆ چەندد جار هێرشیان کردە سەر بەندەکان و دەستیان دایە لێدان و توندوتیژی نواندن دژی زیندانیانی بەندکرای ئەو زیندانە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، کاتژمێر ١٥:٥٠ گاڕدی زیندان هێرشی کردەسەر ژوورەکانی تیپی ٥ و دەستیان دایە شکاندنی تێلەڤزیۆنی ژوورەکان، کەلووپەلی زیندانیان، کوتەک و لێدان و سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و هەڕەشەی مردنی زیندانیان.


بەرپرسانی زیندان بۆ چەندد جارێک ئاو، کارەا، گاز و تێلەفۆنی ئەم زیندانەیان بڕی و بەم کردەوەیە هەوڵی سازکردنی ترس و تۆقاندن و ئەمنییەتی کردنی کەشی زیندایان کردووە.

هاوکات لەگەڵ ڕاگواستنی بەشێکی زۆر لە زیندانیان بۆ زیندانی ئێڤین هۆکاری تەژی بوونی حەشیمەتی زیندانەکان لە هۆڵەکانی زیندان ودۆخەکەی لە پێشووتر خراپتر کردووە.

بەپێی قەرەباڵغی زیندانییەکان، کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی کەمتر بوەتەوە و زیندانییە نەخۆشەکان لە دەستڕاگەیشتن بەدەرمان و ناردنیان بۆ ناوەندی دەرمانی بێبەری کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *