رفاندنی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ لە سەقز و جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارۆچکەی زانستگای سەقز مێرمنداڵیکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ” کیان هاشمیی ” لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانەی ئاوینی “بۆ ماڵەوە بە لێدان و تووندوتیژی رفاندیان.

لە لایەکی ترەوە لە شاری جوانڕۆ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی “ئامانج ئەحمەدی ” مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی حوسێن و ڕفاندیان و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *