ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلام شەهدی” ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا و بۆ لێپێچینەوە ناردرا بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، سەلام شەهدی مامۆستایە و ناوبراو لە یەکێک لە قوتابخانەکانی پیرانشار وانە دڵێتەوە.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر