مەهاباد؛ دەستبەسەری ٣ کەس لە هاوڵاتیان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی “هاوڕێ میری”، “دیاکۆ خوسرەو ئەنخم”، “محەممەد شوکری” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، لەڕەوتی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئەم چەندد حەوتوویە، کە دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، دەستی داوەتە دەستبەسەری و کوشتاری بەربڵاو لە تەواوی شارەکانی کوردستان.

شیاوی باسە؛ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *