ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناوی “ساسان چەمەن ئارا ” خەڵکی ئیلام، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ناوبراو لە ڕەوتی بەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی حەوتووکانی رابردوودا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بێ وچانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی ئێستای ناوبراو و شوێنی بەندکرانی لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر

