ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی “ماردین مۆدهیێن”، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بریندار بووە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ر.خ


