ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوڵاتییەک بە ناوی ئومێد موحبی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراو، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە سەر دەستبەسەرکردنی ناوبراو، لەمەڕ بارودۆخ و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س