سەقز؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی چەندد هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی دەسپێکی ڕاپەڕین و ناڕەزایی نیشاندانی جەماوەری ئێران و کوردستان کە سەرچاوەی خۆپیشاندانەکان لە شاری سەقزەوە دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی هاتەئاراوە، دەستبەسەری و ڕاوەدوونان و کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی پێکرد و بەبۆنەی داخستنی هێڵی ئینتەڕنێتەوە و کۆنتڕۆڵی ڕاگەیاندن و میلیتاریزەکردنی کوردستان لە کاتی خۆیدا زانیارییەکان بەدەستمان نەدەگەیشتن هەربۆیە پاش ئازادبوونی کاتی هاوڵاتیان بە بارمتە، ناونیشانی هەندێکیتر لە دەستبەسەرکراون دەرکەوتوون کە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە.

١. عادڵ کەریمیان
٢. مادێح فەدایی
٣. خالید جەرایی
٤. هاوڕێ محەمەدیانی
٥. فارۆق محەممەدی
٦. حسێن نەسروڵڵاهی
٧. عیزەتوڵڵا شێخی
٨. ڕەزا ئینانلوو( خەڵکی کرماشان کە بۆ میوانی سەردانی سەقزی کردبوو و هێشتا ئازاد نەکراوە)
٩. ئاروین مورادی خوێندکار و ١٧ساڵ تەمەن کە هێشتا لە زینداندایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە زمانی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون لەو ڕۆژانەی لە دەستبەسەریدابوون جنێو و سوکایەتی و لێدانیان بەرکەوتووە و هەڕەشەیان لێکراوە لە پاش هێوربوونەوەی حاڵەتەکە، تۆڵەیان لێدەکەنەوە و گرانترین سزایش دەدرێن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *