یەکێک لە خۆپیشاندەرە بریندارەکانی مەریوان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەمە ۹ـی رەزبەری ۲۷۲۲ـی کوردی، گەنجێکی شاری مەریوان بە ناو “هیوا داربەرزین” کە لە خۆپیشاندانە گشتییاکانی دژ بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن گەشتی ئیرشادی تارانەوە، لە مەریوان بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کار بوو، دەستبەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتەکە، هیواداربەرزین لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوانەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوازرا.

جێگای ئاماژەیە، پێدەچێت چەندین هاوڵاتی دیکەی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابن کە تا ئێستا ناو نیشانیان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان روون نییە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *