ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.

ک.م.م.ک:

ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆڤییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگە
سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ٨ کەس ئێعدام کراون.

دەستبەسەرکراو، زیندان، کوژراو

لەم مانگە دا بە هۆی سەرهەڵدانی سەراسەری لە ئێران و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی راستەوخۆ هێرش کرایە سەر خەڵک و بە تایبەتی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر و بریندار کران و رێژەیەکی زۆر کوژران.

بە پێی ئاڵۆزی زۆر و قەتع کردنی هێڵی ئینتێرنێت لە سەر خەڵک لە لایان کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتن بە ناوونیشان و رێژەی کوژراوان و بریندار و دەسبەسەر کراون نەبووە و بە پێی ئاماری بێ ناوونیشان تا ئێستا زیاتر ۱۰۶۵ کەس دەستبەسەر و زیاتر لە ۱۱۷۷ کەس بریندار و ۳٨ کەسیش کوژراون.

هەروەها بە پێی ئاماری کۆکراوە بە ناو و نیشان لە لایان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۳۰۷ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، که ئەو رێژەیە ۶۲ ژن و ۲۴۲ پیاو لە خۆ دەگرێ.

۶ کەس حووکمی زیندانی پێدراوە و هەروەها ۳ کۆڵبەریش دەستبەسەر کراون.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ۱۰ کۆڵبەر کوژران و ۲۴ کۆڵبەریش بە گرانی بریندار کران کە سەرجەم ۳۴ کۆڵبەری کوژارو بریندار هەیە.

خۆکوژی

لەم مانگە دا زیاتر لە ۶ منداڵی ژێر تەمەن هەژدە ساڵ خۆکووژییان کردووە. زیاتر لە ۴ ژن و ۱۰ پیاویش خۆیان کووشتووە.

مین

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۲ کەس بەگرانی بریندار بوون و ۱ کەس گیانی لەدەستدا.

کوشتنی خەڵکی سویل

لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد و بە تایبەتی کوشتنی ژنان لەم مانگە دا وەک هەمیشە هێرش کرایە سەر ژنان و کچە کوردی ۲۲ ساڵ تەمەن “ژینا (مهسا) ئەمینی” خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە ئامانج و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمیشە لە هۆش چوو و گیانی لە دەستدا.
دوابەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی یەکەمین سەرهەڵدان لە شاری سەقز و دیواندەڕە دەستیپێکرد و تەواوی ئێرانی گرتەوە.

هێزەکانی حکوومەتی ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیان کردە سەر خەڵکی سویل و رێژەیەکی زۆر لە خەڵک بە تایبەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و دەستبەسەر کران و رێژەیەکی زۆر لە خەڵک کوژران.

بە هۆی قووت بوونی هێڵی ئینتێرنێت و گووشار لە لایان کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەستپێڕاگەیشت بە ناوونیشان و ئاماری درووستی کوژران و برینداران نەبووە و تا ئێستا تەنیا ئاماری کوشتنی ۲۴ کەس بە ناوونیشانەوە لەبەردەست دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *