دوو هاووڵاتی لە قۆروە و سنە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، سێشەممە 5ی رەزبەری2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتیەکیان بە ناسنامەی مەنسوور ڕەزایی برای ناسر ڕەزایی -یەکێک لە قوربانییەکانی 2719- بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئێران لە سنە.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکانی ئەندامانی بنەماڵەی مەنسوور ڕەزایی دا گرتووە.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە هاوڵاتیەکیان بە ناسنامەی سومەیە ئیبراهیمی دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *