ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی” خەڵکی شاری ئیسلام ئابادغەرب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست کەوتوون؛ ناوبراو کە تێکەڵی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ تا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی مەرج و شوێنی هەڵگرتنی ناوبراو نییە.
ب.ئ


