ئاشکرابوونەوەی ناسنامەی چەندد کەس لەدەستبەسەرکراوەکانی خۆپێشاندانەکانی سەرتاسەری

ک.م.م.ک:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی لە هەفتەی یەکەمی رەزبەری 2722دا، بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت:


1- ڕۆژی دووشەممە چواری رەزبەر، میلاد کەمانگەر خەڵکی کامێران(کامیاران) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا.

2- سێشەممە پێنجی رەزبەر سۆهراب جەلالی لە سنە.


3 – چوارشەممە، شەشی رەزبەر، لە شاری شنۆ، دوو هاوڵاتی گوندی گردکاشان بە ناوەکانی “مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵ تاب.

4 – ڕۆژی پێنجشەممە حەوتی رەزبەر، کامیران ساختمانگەر، چالاکوانی ناسراوی کرێکاری لە ماڵەکەی خۆی بە کوتەک و لێدان رفێندرا.

جێگای ئاماژە پێکردنە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی دەستبەسەرکراوەکان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *