دوو هاووڵاتی ناڕازی لە شارەکانی پیرانشار و مەهاباد دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 6ی رەزبەری 2722ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەمیر عەبدولازادە خەڵکی مەهاباد و ئەحمەد قادری تەمەن 50 ساڵ خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە مەبەستی سەرکوتکردنی گردبونەوە جەماوەرییەکان لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست حکوومەتەوە، ئەو هاوڵاتیانە دەستبەسەر دەکات.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *