ڕاگەیێندراوی لیژنەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنوسان(CPJ)

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لێژنەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان(CPJ)لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە: لە دەسپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتی لە ئێران لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا(مەهسا)ئەمینی لە کاتی دەسبەسەرکردنی لە لایان گەشتی ئیرشادەوە، تا ئێستا لانیکەم ٢٠ ڕۆژنامە نووس دەسبەسەرکراون.

لێژنەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامە نووسان(CPJ ) جەختی لەسەر کردەوە کە، دەسەڵات دارانی ئێران دەبێت بە بێ مەرج و لە زووترین کاتدا تەواوی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی کەخۆپێشاندانی ناڕەزایەتیان ڕووماڵ کردووە ئازاد بکات و هەموو خەڵک دەستی وە ئینتەرنێت ڕابگات.

دەبێت ئاماژە بکرێت کە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتی خەڵک لە کوردستان و ئێران ڕۆژنامە نووسانێکی کە ویستوویانە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی ڕووماڵ کەن لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و لە چارەنووسی زۆریان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: