ورمێ؛ پەیمان میرزازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
دووشەمە 4ی رەزبەری 2722ی کوردی، هاوڵاتیەک بەناوی پەیمان میرزازادە، خەڵکی گوندی گەنگەچینی سەر بە دەڤەری سۆمابرادۆست، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو زیندانییە سیاسییە کە لە ڕێکەوتی 11ی خەرمانانی 2721 کوردی دا، بە مەرج لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ ئازادکراوە.

جێگای ئاماژەیه کە پاش ئەوەی ئەو هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەستبەسەر کرا، گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە..

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *