بۆکان؛ دۆخی تەندروستی هاووڵاتێکی ژنی بریندار بە چەکی ساچمەیی خراپە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “پەیوەند پیران”تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە بریندار کرابوو، ئێستا لە بەشی چاوەدێری تایبەتی پزشکی دا خەوێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرت،ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان دا بە هۆی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وێڕای جەماوەر دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە چەکی ساچمەهاوێژی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.

شیاوی باسە کە، دۆخی جەستەیی ئەم هاووڵاتییە نالەبار ڕاگەیاندراوە و ناوبراو هەر ئێستا لە بەشی چاوەدێری تایبەتی پزیشکی نەخۆشخانەی قوڵی پوور خەوێندراوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *