ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە درێژەی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە بە ناوەکانی، ” فەرزاد ڕەسوول پوور “تەمەن ٢٦ ساڵ و “اوسامە(ناسناوی نەزانراوە)لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراوەکانی ئاماژە پێکراو بۆ شوێنێکی نادیاری ڕاگواستن، و لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر