دوو هاووڵاتی ناڕازیی تر لە مەریوان دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:

دووشەمە ۴ی رەزبەری ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی ناڕازیی دیکە لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەناوەکانی “فواد دڵ ئەنگیز” و “سینا ئێرانی پوور” کە هەردووکیان خەڵکی مەریوانن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

جێگای ئاماژەیە، کە سینا ئێرانی پوور تەمەن ۲۰ ساڵ، چالاکوانێکی منداڵانە، کە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن ئەندامانی ئیدارەی سوپا دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *