شنۆ؛ خۆپیشاندەرێکی دیکەی بریندار گیانی لە دەستدا

ک.م.م.ک:
دووشەمە ۴ی رەزبەری ۲۷۲۲ی کوردی، خۆپیشاندەرێکی دیکە بە ناوی عەبدوسەلام قادر گەلوان کوڕی نادر و خەڵکی شنۆ، کە لە گردبوونەوەی لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتییە، کە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی حکوومەت بە سەختی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خومێنیی ورمێ گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی مەدەنی بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون و ئەمەش چوارەمین خۆپیشاندەری شنۆیە کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا گیانی لەدەست ئەدات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *