لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان دا دوو خۆپێشانداندەری دیکە دەستبەسەر کران

ک. م.م.ک:
دووشەمە 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی چالاکی مەدەنی هادی کەمانگەر خەڵکی کامێران و زانیار نەسری 16ساڵە، خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپێشاندەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ێەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *