ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئاگۆستی ۲٠۱٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئاگۆست ۲٠۱٦ بەرانبەر بە ۱۲ گەلاوێژ تا ۱۱ی خه‌رمانانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان  بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و هێزی ئاسایش، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ هەڵبڕین، قورخ کردنی مافی ژیان وئەمنیەتی تاکەکەسی، هەڵاواردنی حکومی، بێحورمەتی بەهاوڵاتیان وهەروەهائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی  لەمانگی ڕابردودا بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان  چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

لە سێدارە دان

بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ۳٤ زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت له‌ سێداره‌ دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.

 

سێ شەمە ۱۲ی گەلاوێژی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی ۲۱ زیندانی کوردی سونی مەزەو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران. ناو نازناوی ۱٨ کەس لەو ئێعدام کراوانە ئەو ناوانە بوو؛

۱ ــ ئەحمەد نەسیری ۲ ــ ئیدریس نێعمەتی۳ ــ ئارش شەریفی ٤ ــ پوریا موحەمەدی ــ ٥ عەبدولڕەحمان سنکانی ٦ــ نەسروڵا مورادی ۷ ــ بێهروز شانەزەری ٨ ــ بەهمەن ڕەحیمی ۹ ـ عالەم بەرماشتی ۱۰ ـ تالب مەلەکی ۱۱ شەهرام ئەحمەدی ۱۲ ـ سەید شاهۆ ئیبراهیمی ۱۳ ــ تەیمور نادر زادە ۱٤ـ فەرزاد شانەزەری ۱٥ـ کاوە وەیسی ۱٦ـ کاوە شەریفی ۱۷ ـ فەرشید ناسری ۱٨ـ فەرزاد هونەرجو

ڕۆژی چوار شەمە ۱۳ ی گەلاوێژ ساڵی ۹٥ ی هەتاوی سزای ئێعدام بە سەر ۳ زیندانی مەحکوم بە ئێعدام، بە تۆمەتی تۆڵە سەندنەوە (قەساس) و مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی سەقز دا جێبەجێ کرا

ناسنامەیان ئەمانە بوو:

مستەفا سەلیمزادە ۲۳ ساڵان و لوقمان ڕەشیدی ۲۷ ساڵە و کاوە سوهرابی ۳۱ ساڵان

شەهرام ئەمیری، لێکۆڵەلەری ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ ماوەێک لە ئەمریکادا پەنا بەر بوو و دواتر گەڕایەوە ئێران و کو قارەمانێک پێشوازی لێکرا لە لایەن گەورە بەرپرسانی وڵاتەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ ی گەلاوێژ لە دار درا.

بەندکراوی سیاسی کورد موحەمەد عەبدوڵاهی کە لە گەڵ ٥ زیندانی تر بە ناوەکانی کامەران پورفت خەڵکی پیرانشار، تەوحید پور مێهدی ـ ورمێ، ئەمیرعەزیزی و جەهانگیر ڕەزەوی زادە خەڵکی ورمێ بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ڕۆژی سێشەمە سزای ئێعدام بەسەر ئەو زیندانە سیاسیەی کورد و ئەو پێنج کەسادا جێبەجێ کرا.

پێنج شەمە ۲۱ی گەلاوێژ زیندانیکی سیاسی کورد بە ناوی حوسەین عەبدوڵاهی کوڕی حەسەن بەتۆمەتی کوشتنی بەرپرسی دادگای ئەو شارە لە بەر چاوی خەڵکدا لە سێدارە درا.

۲٨ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی زیندانیکی سیاسی کورد بە ناوی ئایدین تەیموور پور بە تۆمەتی بازرگانی بەمادە هۆشبەرە کانەوە لە سەڵماس لە سێدارە درا.

ناسنامەی ۷ زیندانی تازە لاوی کورد لە زیندانەکانی سەقز و بۆکان و میاندووئاودا کە پێش لەوەی تاوانەکەیان ئەنجام دابێت ژیر ۱٨ساڵ تەمەنیان بوە مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکەیان لە ئارادایە.
ڕەئوف حەسەنی، ئازاد موحەمەدزادە، ساڵەح تەیموری، خالید ڕەسووڵی، ئەسعەد ڕەسووڵ نژاد، ناسر خزری، یەدوڵا ڕەحیم زادە.

انور ڕۆستەمی و عەبدوڵا سەروەریان، بەتۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا و یارمەتی دانی حیزبێکی دژ بە کۆماری ئیسلامی، کە لە لایەن سیستمی قەزایی ئێرانەوە ئێعدامیان لە سەردا سەپاوە هەر بیناو سزاکەیان لە سەرجێبەجێ کرا.

دەسبەسەر

«دەستبەسەر بانگهێشت و سزا دەرکردن و دۆسییە سازدان»

 

لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە.

عەلی دلاوەری ۲۹ساڵە و کوڕی محەممەد کەلە ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تابەئێستە چارەنووسی ناوبراو گوماناوییە.

هەڕەشە لەسێ هاوڵاتی مەریوانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتوە، پاش بڵاوبوونەوەی نامەی ناڕەزایی دەربڕینی ۱٤۰۰کەس لە هاوڵاتیان لەهەمبەر مەحکووم کردنی ڕێگرتن لە پاسکێل سواری ژنان لەمەریوان ،سێ هاوڵاتی کورد کەناوی دووانیان (شکوە ساڵحی پوور)و(مەنسوور قەسیمی) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە هەڕەشەیان لێ کرا.

دویەمی پووشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات،هاوڵاتییەکی کوردیان بەناوی (ئەسعەد دەلالی میلان)لەیەکێک لەپارکەکانی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کردووە.

سێ شەممۆ ۱۹ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی، دادگای شۆڕشی مەریوان ،(سۆما بازرگان) خوێندکاری کوردی خەڵکی مەریوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێگەی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کورد لەحوکمێکدا دوو ساڵی بەشێوەی هەڵواسراو بەسەردا سەپاند.

ترووسکە وەیسی ۲۷ساڵ تەمەن کچی ئەحمەد لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی لەشاری بانە کراو بۆماوەی ۲٥كاتژمێر بەردەوام کەوتە بن لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوەی قورس.

خوێندکاری بواری ئەندازیاری (ئەهوەند نەسیری)کورد،دانیشتووی شاری مەهاباد لەڕۆژی ۱۹ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

پاش مانگێک دەستبەسەری ئاوارە پەرتەوی ۲٤ساڵان ، ڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕی ئەوساڵ  لەشوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە دەستبەسەرکرا وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار،و زانیارییەک لەمەڕ ناوبراو لەبەر دەست نییە.

ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۷ی گەلاوێژی ساڵی۱۳۹٥ ناسر عەزیزی مامۆستا،شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کورد و لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئیشەیی مامۆستایان بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە  حکوومەت)لە وانە کوتنەوە لەو وەزارەتخانە بێ بەش کراو دوور خرایەوە بۆشاری سمنان.

دوشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ، ئەفسانە بایزیدی لەچالاکانی خوێندکاری خەڵکی بۆکان بە٤ساڵ زیندانی ودوور خرانەوە بۆ زیندانی کرمان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە مەحکووم کرا.

ڕۆژی هەینی ۱٥ی گەلاوێژ هێزە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ خوێنکارێکی کوردی بەناو فەرهاد پەیغامی، خوێندکاری بواری بیناسازی(معماری)زانکۆی ورمێی لەیەکێک لەشەقامەکانی شاری ورمێ دەستبەسەروپاشان هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی بابی وپاش پشکنین ودەستبەسەرا گرتنی کۆمەڵێک کەلوپەلی ناوبراو باوکی ناوبراویشیان بەناوی حەسەن پەیغامی دەستبەسەر کرد.

حەیدەر پەیغامی لەڕۆژی یەکشەممۆ ۳۱ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەر کرا، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوتۆمەتانەی نراونەتە پاڵی “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماڵپەڕی حیزبە کوردییەکاندایە.”

حەکیم شوجاعی کوڕی سدیق ۲۲ساڵ تەمەن لەڕۆژی ۲٨ی گەلا،ێژ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا.

لە ماوەی ڕۆژەکانی ۲۰ تا ۳۱گەلاوێژ پتر لە۱۰ هاوڵتی کورد لە شنۆ،ورمێ،سەردەشت،بۆکان،لەلایەن هێزەئەمنی وئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

پێنج شەممۆ ٤ی خەرمانان ،گەنجێکی سەقزی بەناوی (ئێقباڵ زارعی) لەیەکەم کۆڕی دادگایی ٥ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا، ناوبراو دوو مانگی پێش لەگۆڕەپانی هەڵۆ ی شاری سەقز کەوتە بەرپەلاماری هێزی ئیتلاعات و بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراو لەو کاتەوە لەزیندانی ناوەندی ئەو شارەیە.

ڕۆژی ۹ی خەرمانان بێهنام پەناهی كۆڕی حسێن کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر دەکرێ.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوبراو پاش ۲۱ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەشوێنێکی نادیار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕۆژی ۳۰ی گەلاوێژ ئازاد دەکرێ ،دیسان سەر لە نوێ ۳۱ی گەلاوێژ دەستبەسەر کرایه‌وه‌.

۱۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٥ شاهۆ عەبدووڵاهی کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی قۆری قەڵا سەربە شاری ڕوانسەر برای حسێن عەبدوڵاهی زیندانی ئێعدام کراو دو ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا ودوور خرایەوە.

زیندان

 

لەم مانگەدا پێشێلکاری مافی زیندانیان بەم شێوەیە:

 

۱۱ی گەلاوێژ گاردی ڕەشپۆشی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ۳٦بەندکراوی ئایینزای سوننەی مەحکووم بە سێداره‌  لە هۆڵی ۱۰ی زیندانه‌وه‌، بەکەلەبچە و پێبەند و  بەچاوبەسراوی لەگەڵ هێنانە ئارای باری ئەمنی قورسەوە ڕاگوێزی ژوورە تاکە کەسییەکان کرد.
دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ ،لە بەندیخانەی تەورێز لە پێداچوونەوەی دۆسیەی (ئیبراهیم عیساپوور)زیندانی سیاسی کورد ڕێگرییان کرد.
دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ، لەدۆخی نالەباری زەینەب جەلالیان،بەندکراوی سیاسی کورد لەزیندانی کۆماری ئیسلامی

ئێران دڵگرانی ڕاگەیەندراوە.ناوبراو تابەئێستە تووشی گرفتی جەستەیی وڕۆحی بووە؛ و هیچ چارەسەرییەکی بەکەڵکی بۆناکرێ.

دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ،مستەفا سەلیمی، زیندانی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەقز، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تلەڤزیۆنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە لەڕێگەی بەرپرسانی زیندانەوە گوشاری خرایه‌ سه‌ر.

پێنج شەممۆ ۲۱ی گەلاوێژ، ڕەوشتی تەندرووستی (ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ) نا لەبار ڕاگەیەندراوە و بەرپرسانی زیندان لە ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە بۆ چارەسەری خۆ دەبوێرن.

ڕۆژی شەممۆ ۲۳ی گەلاوێژ سێ زیندانی سیاسی کورد (کەماڵ ئەحمەد ڕەمەزان ۱۰ساڵ، عەلی یەگانە ۲ساڵ، عەبدوڵا ئەمەوی میلان ٥ساڵ) بەندکراو لەزیندانی ناوەندی ورمێ  ڕاگوێزی لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ورمێ کراون و بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان محاکمە کران وسەرجەم ۱۷ساڵیان زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 دووزیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی یوسف کاکە مەمی وعەلیڕەزا ڕەسووڵی پاش کۆتایی هاتنی حوکمەکەیان (۹ساڵە و٤۲مانگە)بەبیانووی ئەوەی ڕەوتی دادگایی ودۆسیەی نوێ  بانگ کراون،ئازادنەکراون وبەچەشنی هەڵواسراو لەزیندان ماونەتەوە.

محەممەد ئەمین ئاگووشی زیندانی ئەمنییەتی زیندانی ناوەندی تەورێز بەهۆی پێنەدانی مەرەخه‌سی و سوکایەتی پێکردن لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ،لەڕۆژی شەممۆ ۲۳ی گەلاوێژەوە بە دروونەوەی دەمی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

حەسەن ڕەستگاری مەجد، زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ بە سکاڵای بەرپرسی به‌شی دەروونی دەرمانی زیندانی ناوەندی ورمێ، بەتاوانی سوکایەتی بەشکۆی ڕێبەر وئاژاوە نانەوە لەزیندان لە لقی ۱۱ی دادیاری ورمێ محاکمە کرا.

دۆخی نالەباری سەفییە سادقی زیندانی سیاسی کورد، ناوبراو هەنووکە لە زیندانی ناوەندی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەشەمین ساڵی خولی حوکمەکەیدایە و بێبەش لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و مافی پشوویه‌ «مرخسی»

باوکی بەساڵاچووی ئیرەج محەممەدی بەندکراو لەزیندانی ناوەندی تەورێز کەپاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بێ هەواڵی لەدۆخی کوڕەکەێ، سەردانی دادستانی ئەوشارەی کرد بۆ زانیاری وەرگرتن لەچارەنووسی کوڕەکەی ،کە لەلایەن جێگری دادستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە کەوتە بەر لێدان و جنێو و سوکایەتی.

مین وکۆڵبەران

ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:

 

ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۰ی گەلاوێژ کۆڵبەرێکی ۲٦ساڵ تەمەن دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بەگرانی بریندار بوو.

پێنج شەممۆ ۲۱ی گەلاوێژ، لەناوچەی سنووری شەهابەدین هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێکی کورد بەناوی پشتیوان مستەفا یان بەتەقەی ڕاستەوخۆ پێکا وپاش چەندد کاتژمێر گیانی لەدەست دا.

یەکشەممۆ ۷ی خەرمانان ،کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (مەجید فارۆقی فەنەکی) لەسنووری سەڵماس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان برینداربوو.

ڕۆژی شەممۆ ٦ی خەرمانانی ئەمساڵ (لزگین شەعبانی) کۆڵبەری کورد، خێزاندار و باوکی ۳ی منداڵ لە بەرزاییەکانی (داڵامپەی مەرگەوەر)ی ورمێ بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژراو و چەند کۆڵبەرێکیش بریندار بوون.

ڕۆژی پێنج شەممۆ ۲۱ی گەلاوێژ ژنێکی ۳٦ساڵەی کوردی هەژار و نان دەرهێنەری بنەماڵە بەناوی ژاڵە قادرزادە کچی سەعید خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی سنووری، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان گیانی بەخت کرد.

۲۳ی گەلاوێژ هاوڵاتی کورد خەڵکی گوندی ریک ئاوا لە بەشی سیلاوانەی سەربە ورمێ بەناوی ڕەزا ئایینی لەناوچەی تەرگەوەری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بەگرانی برینداربوو.

پێنج شەممۆ ۲۷ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹٥ کاسبکارێکی کورد بەناوی (بەها گوڵمحەممەدی) ۳۰ ساڵ تەمەن لەشاری سەقز لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر گوللە و گیانی بەخت کرد.

سێ کەس لەکۆڵبەرانی کورد بەناوەکانی عەلی مەولان نیا، ئەحمەد مەولان نیا و عەلی عەلیزادە خەڵکی گوندی گوڵانی سەردەشت، لەکاتێکدا بۆ مۆڵەتدارکردنەوەی کارتی سنوور سەردانی ئیدارەی پێوەندی داریان کردبوو، لەناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەڕۆژی یەکشەممۆ ۳۱ی گەلاوێژ دەستبەسرکران.

کرێکاران وناوەندی پیشەکان

ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:

 

دووشەممۆ ۱۱ی گەلاوێژ ،تەئمینی “بیمه” فەرشکەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پوچەڵ کرایەوە.

۷۰کەس لەکرێکاران بەهۆی ئەوەی کە بەشدارییان لەمانگرتندا کردبوو لە ناوەندی چاندن و پیشەی مەهاباد بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بە پێنەدانی پوانی کاری لەو ناوەندە دەرکران.

ڕۆژی شەممۆ ۱٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ کرێکارێکی کوردی ٤۳ساڵان وخێزاندار وخاوەنی منداڵ بەهۆی هەژاری و بێکاری لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی باغی شایەگانی مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆڕتی پزیشکی یاسایی ڕێکەوتی ۱۷ی گەلاوێژ (غوڵامعەلی محەممەدی) شوانی کرماشانی،بەهۆی دۆخی قورسی ماڵی و هەژارییەوە هەموو وەرزەکانی ساڵی بە برسێتی وقورسێ کار تووشی دابەزینی زەختی خوێن دەبێ وگیانی لەدەست دەدات.

ڕۆژی دووشەممۆ ۱٨ی گەلاوێژ بەهۆی پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت وگرفتی ئابووری بو بەهۆی داخرانی کارگەی قەندی گۆڵ مێهری کرماشان و وەدەرنانی پتر لە ۲۰۰کرێکاری ئەوناوەندە.

ڕۆژی شەممۆ ۳۰ی گەلاوێژ ی ئەمساڵ هاوکات لەسێ شاری ناوەندیپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان «کرماشان، ئیلام، سنە» کرێکاران و کارمەندان لە هەمبەر دواکەوتنی موچەی خۆیان کۆبونەوەایان سازدا.

چوار شەممە۳خەرمانان ،پتر لە ۲۰۸کرێکار ی شارەوانی شاری سەردەشت کە بە شێوەی فەرمی کرێکاری شارەوانی سەردەشت بوون ،بۆ ماوەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.

باغداران و وەرزێڕانی سورەوەران،گەناو،شەروێنە،سپێوەر،سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی کەم ئاوی و خەمساردی بەرپرسان کۆچ دەکەن بۆ گەڕەکە پەڕەکانی شارە گەورەکان.

ژینگەپارێزی و تەندرستی:

 

ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:

 

شارۆمەندانی ،شاری کانی دینار و هێجرەت((جوجەسازی)) بە هۆی بۆنی ناخۆشی زێرئاوی ئەو دوو شارە، و هەر وەها بۆنی کوشتارگای مریشک ،بار و دۆخی ژیان بۆ خەڵک دژوار و تووشی گرفت بوون.

ئاوی خواردنەوە لە گوندەکانی کانی گڵە سەروو و خانم ئاوا لە ناووچەی پیرباوا هاوڵاتیانی توشی کێشە کردوە و ئیدارەی ئاوی ڕوانسەر ،ئاوی خواردنەوەی گوندنشینانی بۆ ماوەی ۱۰ڕۆژ داخستوە.

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۱ی گەلاوێژ تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرزاییەکانی ((بەرزین))لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان تۆپباران دەکەن و لە ئەنجام دا زیانێکی زۆر بە سروشتی ئەم دەڤەرە دەگەیەنێت.

پێنج شەممە ۲۸گەلاوێژ ،دارستانەکانی دەڤەری مەریوان بۆ ماوەیەی سێ ڕۆژ لە ئاگردا دەسوتێن.

پتر لە ۱٥گوندی سەر بە شاری بۆکان تووشی کێشەی بێ ئاویان بوون.گوندی گووڵ بەهێ لە شەووڕۆژێکدا ۳ بۆ ٤ کاتژمێر ئاوی خواردنەوەیان هەیە .ئەویش لە کاتێکدایە بە هۆی قوڕاوی بوون بۆ خواردنەوە نابێت.

 

شەممە ۳۰ گەلاوێژ ،دارستانەکانی مەریوان ،بۆ ماوەی٦ڕۆژ ئاگریان لێدەکەوێتەوە.دارستانی گوندەکانی بالک،بەیەڵە،دەرەوەران،بوریدەر،کۆڵان وچەند دەڤەرێکی دیکە لە لایەن دووژمنانی سروشتەوی کوردستان ئاگریان لێبەر دەدرێت.

یەک شەممە۳۱ گەلاوێژ دارستانە،دار بەڕوەکانی ناوچەی بانە مەڕان لە دەڤەری پاوە ئاگریان لێبەردەدرێت.

چوارشەممە ۳ خەرمانان ،گوندنشینانی ڕەشەدێی،حەسەن ئاوڵە،ئەسرئاوا دژ بە شێوازی ناستانداردی چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندانە ناڕەزایەتیان دژ بە شارەوانی شاری مەریوان دەربڕی.

بەشەکانی دیکەی پاشێل کاری مافی مرۆڤ

 

((ژنان،منداڵان،خۆکوژی…))

 

ڕۆژی۹ گەلاوێژ عەلی ئەکبەر ئەمیری لە گەنجانی بە ئەزمونی یاری زۆران لە شاری جوانڕۆ بە هۆی کێشەی ئابوری بە خواردنی حەب کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

 

شەممە ۹ گەلاوێژ،کچێکی ۱۱ساڵان لە شاری کامیاران لە تەپەی پیر محەمەد بە ناوی هەستی بە هۆی بە زۆر بەشودان کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕێپێوانی ناڕەزانی دژ بە پاسێکل سواری ژنان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچو.

یەک شەممە ۱۷ گەلاوێژ ژنێکی لاو بە ناوی(پ.ع) ۲۳ ساڵان خەڵکی مهاباد بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی سێ شەممە ۱۹ گەلاوێژ نەسرین سپی بەنی لە ماڵی خویدا بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

سازمانی بێهزیستی هاوڕێ لە گەڵ شارەوانی،هێزی ئینتزامی و دادوەری کرماشان لە چوار چێوەی پلانی بەرگری کردنی کاری منداڵان،منداڵانی دەست فرۆشیان کۆکردەوە و سەریان تاشین.

ڕۆژی هەینی ۲۲ گەلاوێژ ،سەروازێکی کورد خەڵکی گوندی لاوێسان سەر بە شاری مەریوان بە ناوی((ئیسماعیل بەسامی))۲۰ساڵان،کوڕی فایەق بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن هێزە حکومیەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.

پاش نیوەڕۆی ۲۸ گەلاوێژی ،تەرمی لە سێدارە دراوی پیاوێکی ٤۱ ساڵان بە ناوی (ت-ر)لە چەمی سەقز دۆزرایەوە.

 بەشێکی زۆر لە وێنەگرانی شاری سنە بە هۆی کێشەی ئابوری و خەم ساردی بەرپرسانی پیوەندیدار لە رووبەڕووی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزاییان دەربڕی.

سەروازێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن فەرماندەی پادگانی نیزامی ڕوانسەر لە شۆینی سەروازیەکەی کوژرا.ئەم سەروازە خەڵکی گوندی((کارێزە مەحمود ئاوا))بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن فەرماندەی پادگانی شارۆچکەی ڕوانسەر گیانی لەدەستدا.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە زەخت خستنەسەر و هەڕەشە، دژی بنەماڵەی لە سێدارەدراوانی کورد سۆننە مەزهەب دەسیان دایە ئازار و بێ ڕێزی کردن بەو بنەماڵانە.بە نیزیک بوونەوەی چلەی ئەم لەسێدارەدراوانە هێڵی تەلەفونەکانیان بڕیوە و بە شێوازێکی فەرمی واژوەیان لێوەرگیراوە کە پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوە نەبەن.

لە ڕۆژی ۱۱خەرمانان ،شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئاوات مینا پوور کۆڕی عەبدوڵا لە شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکارێکی نادیار بە پەتی سێدارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

چوار شەممە۱۰خەرمانان،زیاتر لە ۷مانگ موچەی کرێکارانی وزەی((ڕەخش کوردستان))نەدراوە.جگەی لە وەرنەگرتنی موچەی کرێکاران ،بەشێک لە کرێکاران لە لایەن خاوەن کارەوە لە ئێش دەرکراون.

۱۰ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، محەمەد ئەمینیان کارناسی بێهداشتی پڕۆفیشناڵ لەمیتینگی لێکدانەوەی کورەکانی خشت سازیدا لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لێنەپرسین لە چۆنیەتی و پشکنینی پیشە یی و کەڵک وەرنەگرتن لە کەرەسەی پاراستنی گیانی کرێکاران لە کورەخانەی خشت سازی بۆکان ئاماژە دەکات.

 

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان