ک.م.م.ک:
هەینی 1ی رەزبەری2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی مەلا ئەنوەر رەستگار، خەڵکی پەسوەی سەر بە پیرانشار و ئیمامی گوندی شێیخان-ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەسەر ڕێگای شنۆ- پیرانشار دەستبەسەرکرا.
بەپێ هەواڵەکە، دوای سەرکۆنەکردنی سیاسەتەکانی حکوومەت و هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی نارازی بەکوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست حکوومەتەوە، لە ووتاری ژۆژی هەینی دا، ناوبراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.
جێگای ئاماژەیه که ناوبراو بە بێ نواندنی فەرمانی دادوەری، لەلایان هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەسەر ڕێگای شنۆ – پیرانشار ڕفاندراوە و گواستوونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەکاتی دەستبەسەرداگرتنیان بێڕێزییان بەرامبەری کردووە.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕستنی ئەم هەواڵە، لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س