پاوە؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
پێنج شەممه 31ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە بەردەوامیی سەرکووت کردن و دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بە خۆپێشاندان ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتی ئێرشادی کۆماری ئیسلامی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی “فەردین محەمەدی” خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێ هەاڵەکە، ناوبراو لەلایان هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، تا ئێستا، لەمەڕ چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *