تیرۆر و بێسەروشوێنکراوانسلایدەرگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

بەردەوامی دەستبەسەر کردن لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاوڵاتێکی دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی “ئایەت(شۆڕش)ئیبراهیمی” تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی زاهیر و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ دەستبەسەری دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە پارێزگای ئیلام هاوڵاتێکی گەنج بە ناوی “ئێحسان کیانی” خەڵکی ئەیوانی غەرب سەر بە شاری ئیلام لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، لە گوندی باڵۆ سەر بە شاری ورمێ، یەکێک لە ناڕازیانی بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە ناوی “ئاراز عەبدوڵڵا پوور” خەڵکی گوندی “وەلەندە” لە لایان هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی شەڕ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بە تووندی بریندار بوو.

پێویستێ درکاندنە کە، ئەم هاوڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گوازرایەوە بۆ بەشی چاوەدێری پزیشکی تایبەت لە نەخۆشخانەی خومەینی و لە مافی چاوپێکەوتنی گشتی بێ بەش کرا.

لە کاتی دەسبەسەرکردنی خەڵک لە کوردستان و لە شاری سەقز، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی هەینی هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاوڵاتێک بە ناوی “ئارام بەدیعی” و به لێدان و تووندوتیژی ناوبراو دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

شیاوی باسە کە، لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی سەقز هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

Related posts

دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە/ بە سەدان کەس گیراون

شاباد؛ کچێکی مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەر کرا

ئیلام؛ ئاروین کۆخانی دیسانەوە دەستبەسەر کرا

Bilal Enferadi

Leave a Comment