شنۆ؛ دۆخی ناجێگیری یەکێک لە بریندارکراوانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینەکان دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پێنج شەمە ۳۱ـی خەرمانانی ۲۷۲۲ـی کوردی، یەکێک لە هاوڵاتیانی بریندارکراو لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی بەناونیشانی لوقمان سلێمانی خەڵکی گەڕەکی تاچیناوا سەربە شاری ورمێ بەبۆنەی قووڵی برینەکەی لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە خەوێنرا.

ئەم هاوڵاتییە چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان بەتەقەی فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *