کەلاردەشت؛ دەستبەسەر کرانی موژگان کاووسی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران چالاکوانی یارسانی لە بواری ژنان و نەتەوەیی “موژگان کاووسی” خەڵکی شاری کەلاردەشت سەر بە پارێزگای مازەندەران، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێست.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە جێگای بەندکران و چارەنووسی خاتوو کاووسی هيچ زانیاریک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *