سنە؛ چالاکوانی ژنان ژینا مودەرس گورجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ ڕاپۆرتەکان، چوارشەمە 30ی خەرمانانی 2722ی کوردی، یەکێک لەچالاکوانانی ژنان بە ناوی “ژینا مودەرس گورجی”، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیه کە، لەم ڕۆژانی دواییدا چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەم چالاکوانانی ژنان هەڕەشەیان لێکراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: