کوژرانی کۆڵبەرێک لە بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی کەریم ئاسمانی ٤٦ساڵ تەمەن، کوڕی ذەریف، خێزاندار و خاوەنی ٦ منداڵ و خەڵکی گوندی نجنەی سەروو سەر بە شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵ ـی بانە گیانی خۆی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و لە مەودای نێزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و ئەم کۆڵبەرە کوژراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *