سێیەمین گیانبەختکردوو لە شنۆ بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، چوارشەممە ۳۰ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بەناونیشانی میلان حەقیقی ٢١ساڵ تەمەن، کوڕی سەلیم لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینەکان لە شاری شنۆ بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لە ڕێی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە، لە خۆپیشاندانە ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستە لانیکەم ١٠کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکە بریندار و کۆمەڵێکی بەرچاویش دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *