نەغەدە؛ دەستبەسەری٢ هاوڵاتی خۆپیشاندەر دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی هەواڵەکان، سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سۆران(مەسعوود) عەبدوڵڵازادە و مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی خەلیفان سەر بە شاری نەغەدە لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە، سۆران عەبدوڵڵازادە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بەهۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخی جەستەیی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *