ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، لەدرێژەی خۆپیشاندانەکان دژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، هاوڵاتییەکی ناڕازی بەنانیشانی ڕۆژان قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا.
هەروەها دووشەممە ٢٨ی خەرمانان ٣ هاوڵاتی بەناوەکانی ئەمیر غوڵامی خەڵکی سنە، مەحیەدین ئەحمەدی خەڵکی سەقز و یەدوڵڵا مەتاعی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، مەحیەدین ئەحمەدی بەهۆکاری گرانی ئەشکەنجە چووەتە کۆما و لە نەخۆشخانەیەک لە شاری سەقز خەوێنراوە.
شیاوی باسە کە، ڕۆژان قادری، ئەمیر غوڵامی و یەدوڵڵا مەتاعی پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان بەدەستەوە نییە.
ق.ش