دۆخی بەندکراوی سیاسی کورد والی دورودی لە بیستەمین ساڵی زیندانی دا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان والی دورودی ،زیندانی سیاسی مەحکووم بەزیندانی هه‌تاهەتایی، هەنووکە لەبیستەمین ساڵی خولی مەحکووم بونەکەی لە زیندانی یەزد لە مەنفا تێدەپەڕێنێ.

 

ناوبراو لەجۆزەردانی ساڵی ۱۳۷٥ی هەتاوییەوە لەزینداندایە، سەرەڕای دۆخی نالەباری جەستەیی وتێپەڕاندنی بیست ساڵ لە زیندان ،لەمافی ئازادی مەرجدار بێ بەش کراوە وبەرپرسانی قەزایی دژایەتی داواکاریی لێبووردنی ناوبراو دەکەن.ئەمە لەحاڵێکدایە کەئەم بەندکراوە سیاسییە بەپێی تەبسەرەی ۱ی مادەی تاکی یاسا،دۆخی گونجاوی بۆکەڵک وەرگرتن لەئازادی مەرجدار هەیە.

بەپێی ئەو مادەی باسمان لێکرد لەهەمبەر ئازادی مەرجداری زیندانیان و مەحکوومانی تاهەتایی ،پاش تێپەڕکردنی ۱۲ساڵ لەزیندانییەکەیان دەتوانن لەئەزادی مەرجدار بەهرەمەند بن.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کە لە ساڵی ۹۳ کوموسیۆنی بەخشین دلێبووردەیی لەپارێزگای یەزد  لێبوردنی ناوبراو پەسەند دەکات ،بەڵام پاش گەڕانەوەی بۆ دامەزراوە پێوەندی دارەکان لەتاران،دژی دەوەستنەوە.

والی دورودی لەئەندامانی لەمێژینەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بووە لەڕێکەوتی ۱۲ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۷٥ لەیەکێک لەگوندەکانی شاری کامیاران پاش برینداربوونی، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر دەکرێ.

ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد، لە رێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ۱۳۷٥ ،لەدادگای شۆڕشی کرماشان بەتۆمەتی کوردبوون ومحاربە لەڕێگەی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانەوە حوکمیی تاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و ڕاگوێزرا بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان.

 

ئەم زیندانییە سیاسییە پاش دەساڵ زیندانی کردن لە زیندان دیزەڵ ئاوا هەنووکە لەزیندانی یەزد ولە مەنفا ڕاگیردراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان