لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی بەندەر عەباس

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە درێژەی شەپۆلی لە سێدارەدانەکانی زیندانیان لە ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس حوکمی لە سێدارەدانی حەوت زیندانی، کە یەک لەو بەندکراوانە کورد بوو، جێبەجێ کرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانان، بەندکراوێکی کورد بە ناوی «ئیدریس. م» کوڕی حەسەن هاوکات لە گەڵ ٦کەسی دیکە لە سێدارەدران.

ناوبراو تەمەن ۳٦ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بو. ماڵپەڕێ فەرمی دادگای پارێزگای هورمۆزگان تاوانی ئەم ۷ کەسە بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە ناوزەد کردوە.

بڕیاری سەرەکی حوکمی لە سێدارەدرانی ناوبراو لە لایەن دادگای شاری بەندەر خەمیر دەرچوە. تەرمی ناوبراو پاش نیوەڕۆی ٦ی خەرمانان ڕادەستی بنەماڵەی کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان