کامێران؛ چوارهاوڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

ک.م.م.ک.:

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست کەوتوون، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە درێژەی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی دژی کوشتنی حکوومەتی “ژینا ئەمینی”، ٤ هاووڵاتی لە کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە، و ناسنامەی یەکێکیان ” ئیدریس فەیزی” خەڵکی گوندی “کەڵەتە” سەر بە ئەو شارە، ڕاگەیەندراوە.

لە ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە ناسنامەی 3 بریندارەکەی تر.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیان لە شارەکانی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن دەوریەی ئێرشادەوە و تا ئێستاش چەند کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانەوە کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار و دەستگیرکراون.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *