مەریوان؛ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تر لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کامیار مرادیان خەڵکی گوندی” تەنگیسەر ” سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی مەریوان و خاوەنی دوو منداڵە ،لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو؛ هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر، هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.
هەروەها ماڵی ناوبراویان پشکنیوە، و هێندێک کەل و پەلی تایبەت بە ناوبراویان دەستبەسەر داگرتووە کە موبایلەکەی یەکێک لەو شتانە بووە.

جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە و هۆکار، و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەکراونەتەوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *