ک.م.م.ک:
دووشەمە ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی،لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی فەریدون ئەحمەدی خەڵکی شاری سەقز و ڕەزا لوتفی خەڵکی دیوەلان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە گیانیان لەدەستدان.
جێی باسە، کە ڕەزا لوتفی و فەریدون ئەحمەدی کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە خەستی بریندار ببوون، گیانیان لەدەستداوە.
ع. س