هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کۆبانێ قوربانی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خەڵک لە سنوری کۆبانی هاووڵاتیێک گیانی لە دەست داو و زیاتر لە ۱٦ هاووڵاتی بڕیندار بوون.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: ماوەی زیاتر لە دو حەوتوویە کە دانیشتوانی باژێری کۆبانی لە رۆژئاوایی کوردستان، دژی دەست تێوەردان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەر سنوری رۆژئاوا و باکووری کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن و ڕێگری دەکەن لە هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ ناو خاکی رۆژئاوایی کوردستان، ئەوە دواییئەوە رووی دا کە دەوڵەتی تورکیا هێزەکانی رەوانی کانی دڵ (جرابلۆس) لە رۆژئاوایی کوردستان کرد و ئەو ناوچەی داگیر کردوە.

دوابەدوایی دۆڕانەکانی گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش، جبهەالنصرە، گروپە ئیسلامی و تورکمانیەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی تورکیا بۆ دڕێژەدان بە داگیرکاری و کۆەڵکووژ کردنی خەڵک، ئەم جار راستەوخۆ هێزە سهربازیەکانی خۆیی ڕەوانی کانی دڵ کرد، هاوکات هەوڵی داگیرکاری لە کۆبانی و گرێ سپی دەدات.

گەلی کوردستان لە رۆژئاوایی کوردستان بە رێپێوان و مانگرتن لە سنوری کۆبانی هەوڵ دەدەن کۆتایی بەداگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بێنن، دانیشتوانی کۆبانی ئاماژە دەدەن، بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەن ئەو دەوڵەتە رۆژئاوا و باکوور لێک جیاکاتەوە، بێتە ناو رۆژئاوا و خۆڕاگری دەکەن.

هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ نارازیانی سەرسنوور لە کۆبانی بە کەرەسەی سەربازی بووە، کە لە ئەنجام دا هاووڵاتیێک گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە ۱٦ کەس بەسەختی بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی ئیدانە کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، دوبارەی دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکووژی کوردان دەکات و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی جیهان دەکات، تورکیا ناچار کەن واز لەو کردەوە دژە مرۆڤیانە بێنێت و پایبەند بێت بە رێ و شوێنە یاسایی نێودەوڵەتیە بەفەرمی ناسراوەکان و رێز لە سەروەری یاسایی ڕۆژئاوایی کوردستان بگرێت.

14225346_329346857400409_3386166833655239385_n 14232592_329346864067075_5307558960790040192_n

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان