جێبەجێ کردنی لە سێدارەدانی هاوڵاتیەک لە زیندانی ناوەندی کەرەج

ک.م.م.ک:

دووشمە ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک کورد بە ناسنامەی سیرۆس شەعلانی ۲۲ ساڵە و خەڵکی نوراوای لۆڕستان، کە بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کرا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیه که ناوبراو لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران له شاری کەرەج لەسێدارەدراوە بە بێ ئەوەی لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە دا دەنگدانەوەی بێت.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *