لوتفوڵا ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەمە 27ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لوتفوڵا ئەحمەدی، چالاکوانی کرێکاری و ئەندامی گروپی شاخەوانیی چڵ چەمە- ی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە کاتژمێر 23:00ی ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیه که ئەم هاوڵاتییە، پێشتر پێشینەی دەستبەسەر کردن بە بۆنەی بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران هەبووە.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم جالاکی کرێکاری هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: