دیسان مەریوان و ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنی

بەپێی ڕاپۆرتە پەیتا پەیتاکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتیانی گوندەکانی دەرووبەری مەریوان «کە نمونەی هەربەرچاوی لەم حەوتوەی دەربازبوەدا بوو»، بەڵام ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینە جگە لە ژینگە پارێزان و چالاکانی ئەو بوارە، گوازراوەتەوە بۆ ناو هونەرمەندان و چینە جۆراو جۆرەکانی نێو کۆمەڵگا.

بە پێی ڕاپۆرت و وێنەی بە دەست گەیشتووی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی پێنج شەمە ۱۱ی خەرمانان هاووڵاتیکی هونەرمەندی شاری مەریوان لە تەنیشت کوگایک زبڵ و گەماری (ئەشغاڵ) هەڵڕژراو لە نێو یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شارستانی مەریواندا، بە ئامێرێکی موسیقا و وبەدەست و پەنجەی سێحراوای خۆی تەپڵی گوێی کپی کاربەدەستانی زرینگاندەوە و ڕەوتێکی نوێ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە کار و کردەوەو کەمتەرخەمی کاربەدەستانی شارەوانی پاک و خاوێنی ژینگەی ئەو شارە دەربڕی.

لە لایکی تریشیەوە چینێک لە ڕوناکبیران و قەڵەم بەدەستانی شار لەو لای زبڵە هەڵڕژراوەکانەوە وەک نمادێک خەریکی خوێندنەوەی کتێب بوون.

شایانی باسە بگوترێت شارستانی مەریوان پێشەنگی چالاکای مەدەنییەکان و چەندی بەرێ بزوتنەوەیکی دووچەرخە سوارشیان بەڕێ خست لە ژێر ناوی «ڕۆژێک بە بێ ئوتومبیل» کە ڕەنکدانەوە وکاردانەوی ئەرێنی باشی بەدوای خۆییدا هێنا.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان