ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، تەقینەوەی فیشەکی تۆپێکی کارنەکردووی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، بوە هۆی گیان لەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی گوندی” گڕاویان” سەر بە شاری گێلانی غەرب بە ناوی “ڕەزا ئاقایی “و هەروەها بۆتە هۆی برینداربوونی دایکی ناوبراو.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، باری گشتی تەندروستی دایکی ئەو هاووڵاتییە گیان بەخت کردووە، زۆر ناجێگیر ڕاگەیێندراوە و بۆ تیماری زامەکانی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کراوە.
شیاوی باسە کە، ئەم ڕوداوە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە گوندی گڕاویان روویداوە، ئەوە دوهەمین ڕووداوە کە لە مانگی خەرمانان دا بۆتە هۆکاری کوژرانی هاووڵاتیانی ناوچەکە سەر بە شاری گێلانی غەرب.
ع. ر