کۆبونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خۆێندکارانی کوردی زانکۆی شائاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گرووپێک لەخوێندکارانی کورد بواری ژمێریاری زانکۆی (علمی کاربردی) شائاباد سەربەپارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۱ی خەرمانان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەوخوێندکارانەی زانکۆی (علمی کاربردی) کەبەهۆی دەستکورتی توانای دانەوەی قەرزەکانی زانکۆیان نەبوو و هەربەو هۆیە لەچوون بۆ تاقی کردنەوە بێ بەش کرابوون.

دژبەو هەڵوێستەی بەرپرسان لەشوێنگەی بینای ئەم زانکۆیە کۆبوونەوە وبەدەربڕینی ناڕەزامەندی خوازیاری ڕێگە پێدان وبەشداری لە کۆڕی تاقی کردنەوە بوون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان