ژنێکی خەڵکی مەریوان بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی دەستی دایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناسنامەی “شلێر ڕەسووڵی “تەمەن ٣٦ ساڵە خێزاندار خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “چەشمییەر “سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لە ترسی ئەوەی کە کەسێک مەبەستی دەسدرێژی بۆسەر وی هەبووە، لە پەنجەرەی را خۆی هەڵداشتووەتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەگەیشتووەکان، ناسنامەی ئەو کەسەی کە مەبەستی دەسدرێژی بۆ سەر شلێر ڕەسووڵی هەبوە “گۆران قاسم پوورە ” خەڵکی گوندی گۆشخانی ناسراوە بە گۆران قاسم سپوور سەر بە شاری مەریوانە.

شیاوی باسە کە، گۆران قاسم پوور سەرەتا بە بیانووی یارمەتی دان بە هاوسەرە نەخۆشەکەی داوای یارمەتی دانی لە شلێر ڕەسووڵی دەکات.
کاتێک ناوبراو دەچێتە ماڵی گۆران قاسم پوور، لە لایەن گۆران قاسم پوورەوە هەڵدەکوترێتە سەری کە دەسدرێژی بکاتە سەر، بەڵام شلێر ڕەسووڵی پارێزگاری لە خۆی دەکات و بۆ پاراستنی ئابڕووی، خۆی لە پەنجەرەی را هەلدەدێرێت.

جێگەی ئاماژەیە کە، شلێر ڕەسووڵی بە هۆی برین و ئێش و ئازاری زۆر رەوانەی نەخۆشخانەی سنە دەکرێت و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

به ووتەی ئەو پزیشکانەی کە چارەسەری زامەکانی دەکەن، ناوبراو لە بێهۆشی دایە و تەندرووستی شلێر ڕەسووڵی لە بار و دۆخێکی خراپ دایە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *