مێهدی سەیفی گوازرایەوە بۆ زیندان

ک.م.م.ک:
دووشەمە14ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، “مێهدی سیفی”، ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” دوای بانگکردنی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە دەسبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شارەکە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی.

دادگای ئینقلابی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی سیستم”، “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە کودستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” و “پێکهێنانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان” سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری لەسەر ئەم چالاکی مەدەنیان سەپانووە و سزاکە ڕۆژی پێنجشەمە 25ی خاکەلێوە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

جێی باسە دوای ناڕەزایی بەرامبەر سزاکە، سزای زیندانی بەڕێز سەیفی لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە سنە گۆڕدرا بۆ پێنج مانگ زیندانیکردنی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی کردنی تەعلیقی بۆ ماوەی چوار ساڵ.

مێهدی سیفی 4ی گولانی 2721 دا، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی ڕادگایی ئازاد کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *