سنه؛ خوێندکارێکی ئەندازیاری لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو به كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان, یەکشەممە رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی” ئەشکان جەمشیدی ” خوێندکاری ئەندازیاری لە زانستگای یەزدانپەناهی سنە(سنندج )لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، دەستبەسەر کرانی ئەو خوێندکارەی ئەندازیاری بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە ئەنجام دراوە.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانو تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە .

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *