سنە; ئازادکردنی هاوڵاتیەک بە بارمتە

ک.م.م.ک:
شەممە 12ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هاووڵاتییەک دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەمەد مەحمودزادە تەمەن 26 ساڵ، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.


جێی ئاماژەیه که، ناوبراو له ڕێکەوتی 20ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه له بانه به تۆمەتی “هاوکاری له گەڵ یەکێک لەحزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە.

شایانی باسکردنە کە، ناوبڕاو لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *