ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، چالاکی کرێکاری شاری سنە ڕێبوار عەبدوڵڵاهی بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی خەلیل ئەحمەدی زیندانی لەمێژینە و لە چالاکانی کۆمەڵایەتی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
هەرلەم چوارچێوەیەدا، چوار کەسی دیکە لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بەناوەکانی سەید خالید حسەینی، سەید غالب حسەینی، مزەفەر ساڵحنیا و نامق باباخانی ــ یش بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.
هۆکاری بانگهێشتی ئەم چوار چالاکە کرێکارییە نەزانراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە ١٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەروەها لە کۆتاییدا دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران بە ٢ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
ق.ش