خۆکوشتنی کوڕێکی مێر منداڵ لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

شەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی “شەهداد نعمەتی” کوڕی محەممەد نەجیب خەڵکی گوندی “تەختە”ی سەر بە شاری سنە، بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەم کوڕە هەرزەکارە بەهۆی خەمۆکییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و گیانی لەدەستداوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، ژمارەی خۆکوشتن لە نێو منداڵان و هەرزەکاران لەم بەشەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەش پێویستی بە رەنگدانەوەی جددی و پاتۆلۆژی هەیە لەو رووەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێیوایە، هەژاریی ئابووریی خەڵکی کوردستان، نەبوونی ژێرخانی پەروەردەیی بۆ ئەم گرووپە تەمەنییە، نەبوونی یاسای پارێزەر بۆ منداڵان و هەرزەکاران، زیادبوونی ژمارەی منداڵانی کارکەر و دابەزینی تەمەنی منداڵانی کار، نەبوونی ئاسایشی دارایی، گوشارەکان پێشوەختە، ئابووری بنەماڵە، هەڵاواردنی سیستماتیکی لە دابەشکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی بیناسازی و ئابووری لەلایەن حکوومەتی ئێران و هتد، بووەتە هۆی دابەزانی هەبوونی هیوا و ئومێد لە ناو تەمەنی منداڵان و هەرزەکارانی ئەم بەشەی کوردستان و وایان لێدەکات دەست ببەن بۆ خۆکورژی.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *