بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هەنگەژاڵە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ڕەزا حەسەنی ” تەمەن ٣٠ ساڵە خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لە هەنگەژاڵە لە بەشی سمت وناوقەدەوە بە تووندی بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو لە مەودایەکی زۆر کورت دا تەقەی لێ کراوە، وپێکراوە، بۆ دەرمان و ساڕێژی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەییووبی شاری بانە کرا.

جێگەی ئاماژەیە کە، بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی مانگی رابردوودا ٤١ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوونە کە لەو ژمارەیە ٢٣ حالەتی لە سنووری بانە روویداوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *